واڵ ستریت ژۆرناڵ : ترامپ لەگەڵ ئیسڕائیل بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێران هاوڕا بووە

پەیامی کورد ... واڵ ستریت ژۆرناڵ : ترامپ لەگەڵ ئیسڕائیل بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێران هاوڕا بووە
واڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوی کردەوە کە لە دوادیداری نەتانیاهوو لەگەڵ ترامپ، نەتانیاهوو ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بەردەوام بێ، ئیسرائیل هێرش دەکاتەوە سەر ڕێژیم و لەو پەیوەندییەش دا ترامپ دژایەتی ئەو بڕیارەی نەکردووە.
لەو دیدارەدا ترامپ ووتبووی پێویستە بابەتی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێ، بەڵام دژایەتی پرۆژەی ئیسرائیل یشی نەکردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران ووڵامی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی چالاکی ئەتۆمی نەداتەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل جارێكی دیكە هێرش دەکەنەوە سەر ئێران.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




