وەزارەتی ئیتلاعات و هەواڵگری ئێران مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ دەڕفێنن و بێ سەروشوێنی دەکەن

پەیامی کورد ... وەزارەتی ئیتلاعات و هەواڵگری ئێران مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ دەڕفێنن و بێ سەروشوێنی دەکەن
ڕفاندنی ووریا ئەمیری، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ لە سەرپێڵ زەهاو لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە
سەرچاوە ناوخۆیی یەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ١٨ ی ئاگۆست ، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی ووریا ئەمیری لە سەرپێڵ زەهاو و بەبێ بڕیاری دادگا ئەو گەنجە تەمەن ١٦ ساڵەیان بردووە.
بەپێی ووتەی شایەتحاڵان، ئەفسەرانی ئەمنیەتی بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن، دەستبەسەریان کردووە، هەروەها هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەست بەسەركردنی ناوبراو لەبەردەست دا نییە.
ئەم ڕفاندنە بەشێکە لە سیاسەتی سیستێماتیکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتکردنی گەنجان و هەرزەکاران لە ناوچە کوردنشینەکان؛ سیاسەتێک کە دەست بەسەركردنی ئارەزوومەندانە و هەڕەشەکردن لە خێزانەکان و بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی لەگەڵدایە.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




