٣ هێزی نیزامی و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشی چەکداری جەیشۆلعەدل لە چابەهار کوژران

پەیامی کورد ... ٣ هێزی نیزامی و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشی چەکداری جەیشۆلعەدل لە چابەهار کوژران
گرووپی چەکداری جەیشۆلعەدل بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامەیەك، بەرپرسیارییەتی هێرشی ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی بۆ سەر دەورییەیەكی سەربازی حکوومەت لە سەر ڕێگای کەناری چابەهار لە ئەستۆ گرت، چالاكییەك كە بە ووتەی سەرچاوە ناوخۆیی یەكان، بووەتە هۆی كوژرانی لانیکەم ٣ کەس و برینداربوونی چەند هێزێكی نیزامی دیكە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هێرشبەرەکە کە بە "موجاهیدی لیوای فەدایی عەدلوڵڵاهی" ناودەبرێت، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی هێرشی کردووەتە سەر دەورییەیەکی هاوبەشی پۆلیس کە لە دوو ئۆتۆمبێلی های لۆکس و ئۆتۆمبێلێکی سەمەند پێک هاتبوون و دوای پێکدادانێکی قورس لەگەڵ هێزەکانی یاریدەدەر کوژراوە. دەوترێت شەڕەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندووە و دەنگی تەقە لە ناوچەکانی دەورووبەری بیستراوە.
جەیش ئەلعەدل ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە لە کاردانەوە بە کوژرانی پێنج ئەندامی ئەو گرووپە لە بۆسەیەكی سوپای پاسداران دا لە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕدا كراوە، و بە ووتەی ئەوان ئەم کەسانە دوای “بەرخۆدان” کوژراون.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە





