ڕابایەکی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی ماکرۆن دەکات

ڕابایەکی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی ماکرۆن دەکات
پەیامی کورد    ...   ڕابایەکی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی ماکرۆن دەکات

دوای ئەوەی حاخامێکی ئیسرائیلی لە ڕێگەی ئۆنلاین ەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردبوو، داواکاری گشتی پاریس لێکۆڵینەوەیەکی فەرمییان کردەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ڕابای دەیڤید دانیال کۆهین بە تووندی بە ماکرۆن دەڵێت: پێویستە سەرۆکی فەڕەنسا بزانێت کە باشترە تابووتەکەی ئامادە بکات، خودا دەرئەنجامەکانی بێڕێزی کردن و هەڵوێست وەرگرتن لە دژی خودا نیشانی دەدات. کۆهین هەنگاوی ماکرۆنی بۆ داننان بە فەلەستین بە نیشانەی "دژە جوولەکەگەرایی قووڵ" و "ڕاگەیاندنی شەڕ دژی خودا" وەسف کردووە، بەپێی هەواڵ فڕانس ٢٤.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە