ڕۆژنامەی تێلێگراف : ئێران زانایانی ئەتۆمی بەجێ ماو دەشارێتەوە.

ڕۆژنامەی تێلێگراف : ئێران زانایانی  ئەتۆمی بەجێ ماو دەشارێتەوە.
پەیامی کورد   ...   ڕۆژنامەی تێلێگراف : ئێران زانایانی ئەتۆمی بەجێ ماو دەشارێتەوە.

نەوەی نوێ لە ڕێگایە بۆ ئەوەی جێگەی ئەو 30 توێژەرە تیرۆرکراوە بگرێتەوە، بەڵام ئیسرائیل بە "پیاوی مردوو کە بە پێ دەڕۆن" وەسفیان دەکات.

دەوترێت ئیسرائیل لیستی نزیکەی 100 زانای هەیە کە بە "پیاوی مردوو بە پێ دەڕۆن".

ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاوی کردەوە، دوای کوژرانی زیاتر لە ٣٠ کارگێڕ و کەسایەتییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل دا، ڕێژیمی ئێران ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە و بنەماڵەکانیان گواستووەتەوە بۆ پەناگە ئارامەکانی تاران و شارە کەنارییەکانی باکووری ئێران. بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، چیتر لە زانکۆکان وانە دەڵێنەوە و لە شوێنی ئەوان پرۆفیسۆرێک دانراون کە هیچ پەیوەندییەکیان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەوە نییە.

ڕۆژنامەی تێلێگراف نووسیویەتی ناوی زیاتر لە ١٥ لەو زانایانە لە لیستێک دا بینیوە کە نزیکەی ١٠٠ زانایان تێدایە کە ئیسرائیل هەیەتی.

لە لایەکی دیکەوە، دانی سیترینۆڤیچ، بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی ستراتیژی ئێران لە دەزگای هەواڵگری بەرگری ئیسرائیل، ووتی : ئەو شارەزایانەی ئێرانی ماونەتەوە تەنیا یەک بژاردەیان لەبەردەم دایە، "ئەوان بینیان چی بەسەر هاوکارەکانیاندا هاتووە".

گۆڤاری بەریتانی "تیلێگراف" لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە دوای کوژرانی دەیان زانای ناوکی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، ڕێژیمی ئێران زانا ناوکییەکانی دیکەی بۆ شوێنی ئەمن و حەشارگەکان ڕاگواستووە.

"تیلێگراف" لەو ڕاپۆرتەدا لە زاری بەرپرسێکی ڕێژیمەوە بڵاوی کردەوە کە زۆربەی زانایانی ناوکی ڕێژیم ناوێرن لە ماڵی خۆیان دا بمێننەوە و بۆ شوێنی دیکە ڕاگوێزراون.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم بە "تێلێگراف"ـی گوتووە کە ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانە ئەو زانا ناوکییانەش کە لە زانکۆکان وانە دەڵێنەوە گرتووەتەوە و بە جێگەی ئەوان کەسانێکیان داناوە کە هیچ پێوەندییەکیان بە بەرنامەی ناوکییەوە نییە.

 لەو پەیوەندییەدا کارناسانی ئیسرائیلی بە "تێلێگراف"ـیان ڕاگەیاندووە کە هەرچەند زانایانی ناوکی کە لە ئیستادا لە ناوەندە ئەمنەکان دان بەڵام لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئیسرائیلن.

بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی ئیسرائیل هەڕەشەیان لەو زانایانە کردووە و ڕایانگەیاندووە: "ئەوان لە ئیستاوە بە پیاوانی مردوو بە ئەژمار دێن".

ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە