ڕێپۆرتەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران : جێبەجێکردنی حوکمی سێ بەندکراو لە زیندانی ورمێ پێشێلکردنی مافی بنەڕەتی مرۆڤە

ڕێپۆرتەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران : جێبەجێکردنی حوکمی سێ بەندکراو لە زیندانی ورمێ پێشێلکردنی مافی بنەڕەتی مرۆڤە
پەیامی کورد   ...   ڕێپۆرتەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران : جێبەجێکردنی حوکمی بڕینی پەنجەی سێ بەندکراو لە زیندانی ورمێ پێشێلکردنی مافی بنەڕەتی مرۆڤە

مای ساتۆ ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، پەیامێکی کورتی لە هەژماری ئێکسی خۆی بڵاو کردەوە و تیایدا جێبەجێکردنی حوکمی بڕینی پەنجەی بەسەر سێ بەندکراو لە زیندانی ورمێ بە نموونەیەکی ڕوونی "پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ" ناوبرد و بە توندی شەرمەزاری کرد. 

مای ساتۆ نووسیویەتی : "سزای جەستەیی، لەوانەش بڕینی بەشەکانی جەستە، نموونەی ئەشکەنجەدان، مامەڵەی دڕندانە، نامرۆڤانە و سووکایەتیکردنە. ئەم جۆرە پێشێلکارییانەی مافەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان (لەوانەش مادەی حەوتەمی پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان) بەتەواوی قەدەغەکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هادی ڕۆستەمی، مێهدی شەرەفیان، و مێهدی شاهیوەند، دوای جێبەجێکردنی حوکمەکە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک بۆ زیندان گەڕێندراونەتەوە.
 

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە