کوڕەکەی ناتانیاهوو پشتگیری کوردستان دەکات

پەیامی کورد ... کوڕەکەی ناتانیاهوو پشتگیری کوردستان دەکات
یائیر ناتانیاهوو کوڕی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئاڵایەکی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، کە کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتن لە جیهان کە ژمارەیان نزیکەی 45 میلیۆن کەس.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە کوردەکان عەلمانین و هاوپەیمانی ووڵاتانی رۆژئاوایی و خاکەکەیان بەسەر ووڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریادا دابەش کراوە و لە لایەن ئەو ووڵاتانەوە داگیرکراوە.
نوویسیشیەتی: " بۆچی فەرەنسا، ئیسپانیا، ئێرلەندا، بەریتانیا، نۆرڤێژ ، پورتوگال، کەنەدا، ئاڵمانیا، ماڵتا و سلۆڤینیا دانیان بە کوردستان دا نەناوە؟"
ئەم نووسینەش کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە هەوڵەکانی ووڵاتانی ئاماژە بۆکراو بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین.





