پەیامی کورد ... به‌هێزكردنی ژێرخانی دیجیتاڵی له کابینەی نۆیەم
شان بەشانی پێشکەوتنەکانی جیهان، کابینەی نۆیەم بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکوومەت وەرچەخانی دیجیتاڵی ڕاگەیاند. کە بۆ کەم کردنەوەی ڕۆتین و بە دجییتاڵ کردنی کەرتی بانکی، چەندین پڕۆژەی جێبەجێکردووە.
ئه‌و دامه‌زاروانه‌ی كراونه‌ته‌وه سیسته‌می دیجیتاڵی بریتین لە:
یه‌كه‌م: ئه‌پلیكه‌یشتنی KRDPASS ئه‌پی فه‌رمی باوه‌ڕپێكراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ به‌رده‌ست خستنی پێناسی دیجیتاڵی و خزمه‌تگوزایه حكوومییه‌كان به‌دیجیتاڵی، بۆ هاووڵاتیانی كوردستان و ئه‌و بیانیانه‌ی نیشته‌جێی كوردستانن.
دووه‌م: ده‌روازه‌ی حه‌ج سیسته‌مێكه بۆ پێشكه‌ش كردنی داواكاری ئەو کەسانەی خوازیارن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن. هەر لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە دەتوانرێ پرۆسه‌ی ووردینی و تیروپشك بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئەنجامبدرێ.
سێیه‌م: سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان (دی. ئێم. ئێس)، سیسته‌مێكه، بۆ به‌رێوه‌بردنی نووسراوه فه‌رمیه‌كان، به دیجتاڵكردنی ئاڵوگۆڕكردنی پرۆسه‌ی ناردن و وه‌رگرتنی نووسراو له‌نێوان دامه‌زاروه فه‌رمیه‌كانی حكوومه‌ت دا.
چواره‌م: پۆرتاڵ و سیسته‌می پڕۆژه‌ی ڕووناكی، بریتییه له پۆرتاڵی پێدانی زانیاری له‌سه‌ر كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری و سیسته‌می كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هاوبه‌شانی كاره‌با.(كه‌ی.وای.سی).

پێنجه‌م: سیسته‌می ناوه‌ندی مووچه، (په‌یرۆل)، سیسته‌مێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسه‌ی كه‌سی و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
شه‌شه‌م: پۆرتاڵ و سیسته‌می پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، پڕۆژه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری دارایی، له‌ڕێگه‌ی به‌بانكی كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
حه‌وته‌م: سیسته‌می سكاڵای هاووڵاتیان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هاووڵاتیان و سكاڵا‌و سه‌رنجه‌كانیان بۆ دامه‌زاروه‌كانی حكوومه‌ت و گرفته‌كانیان.
هه‌شته‌م: سیسته‌می تۆماركردنی دامه‌زاروه بازرگانییه‌كان، پۆرتاڵێكه بۆ تۆماركردنی كۆمپانیاكان، ناوی و بازرگانی و پیشه‌كان و به‌رده‌ست خستنی گشت مامه‌ڵه په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی.

نۆیه‌م: پۆرتاڵی (سه‌ردان ڤیزه‌ی ئه‌لكترۆنی)، پۆرتاڵی داواكردنی ڤیزه‌ی ئه‌لكترۆنییه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ده‌یه‌م: سیسته‌می دیجیتاڵی كۆنترۆڵكردنی خاڵه سنووریه‌كان، كه ئه‌مانه‌ن (به‌ڕێوه‌بردنی هاتن و چون له سنووره‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی زانیاری ده‌سته‌به‌ر، تۆماری نیشتیمانی ڕاگیراوان، به‌ڕێوه‌بردن و پێدانی ڤیزه).
یانزده: سیسته‌می یه‌كه كارگێڕییه‌كان، سیسته‌مێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی زانیاری و په‌یكه‌ری یه‌كه كارگێڕیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دوانزه: سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه ژمێریاریە‌كان، سیسته‌مێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی زانیاری و په‌یكه‌ری یه‌كه ژمێریاریه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سیازده: سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی دارایی كوردستان، سیسته‌مێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی بۆ پاراستنی خه‌رجی گشتی و چه‌سپاندنی شه‌فافیه‌ت.
چوارده‌م: سیسته‌می نوێكردنه‌وه‌ی زانیاری بریتییه له، سیسته‌مێك كه دابینكراوه بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ڕاگەیاندنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت، بۆ ناردنی زانیاری و داتاكانیان بۆ پۆرتالی فه‌رمی حكوومه‌ت.
پانزه‌م: پۆرتالی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ته‌واوی زانیاری و كاروچالاكی حكوومه‌تی هه‌رێمی تێدایه.
شازده‌م: سیسته‌می زانیاری دانیشتوان، کە بریتییه له دوو سیسته‌م شوناسی دیجیتاڵی ناسینه‌وه‌ی دیجیتاڵی.
حه‌ڤده‌م: دۆمێنی (كه‌ی. ئار. دی)، دۆمینێكه ئاست به‌رزی كوردییه. كه نوێنه‌رایه‌تی كوردستان ده‌كات له جیهانی ئه‌لكترۆنی دا.
هه‌ژده‌م: پۆرتالی كار، سیسته‌مێكه بۆ خاوه‌ن كاران، هەتا هەلی كاری خۆیانی تێدا ڕابگه‌یه‌نن. كارخوازانیش به‌پێی بوونی ئه‌زموون و شاره‌زایی، ده‌توانن كاری دڵخوازی خۆیانی تێدا بدۆزنه‌وه.
