سەرۆك بارزانی پێشوازی لە چەند گەنجێكی دوزخورماتو کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە چەند گەنجێكی دوزخورماتو کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە چەند گەنجێكی دوزخورماتو کرد

ڕۆژی شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون.

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان جەختی لەوە كردەوە لەپێناو ئاڵای كوردستان دا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات. هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.