سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

ھەینی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی دا بۆ ئیمارات لە شاری ئەبووزەبی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی عێراق دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.

لای خۆیەوە، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیری و ھاوکاری بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد و خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

ھەروەھا دانانی نێردەیەکی ئیماراتی تایبەت بە کاروباری ئابووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

لە دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر گرینگی بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات لە ھەموو بوارەکان دا.