سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ئەبووزەبی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا ھەردوولا خواستی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان دووپات کردەوە.

ئێوارەی ھەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ئەبووزەبی، لەگەڵ شێخ عەبدۆڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی دوایین دۆخی گشتی عێراق و پێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.