فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب: چوینە ناو شاری کۆبانێ و لەگەڵ هێزەکانی ئاساییش کۆبووینەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە

Dîroka Belavkirin :
فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب: چوینە ناو شاری کۆبانێ و لەگەڵ هێزەکانی ئاساییش کۆبووینەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە
پەیامی کورد- کۆبانێ... فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب: چوینە ناو شاری کۆبانێ و لەگەڵ هێزەکانی ئاساییش کۆبووینەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە

عەقید محەمەد عەبدولغەنی، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەلەب، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: "لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنەی دەوڵەتی سووریا پەسەندی کردووە، چوینە ناو شاری کۆبانێ و لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی جێگیر لە ناوچەکە کۆبووینەوە."

عەبدولغەنی لە لێدوانێکدا بۆ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن وتی: "لەگەڵ هێزەکانی کۆبانێ باسی ڕێکخستنی کاروباری ناحیەکە و چوونە ناوەوەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریامان کرد، لە تەک ڕێکخستنی کاروباری ئەو هێزانەی ئاسایشی ناوخۆ کە لەوێدا جێگیرن و بە 'ئاساییش' ناسراون."

ڕوونیشی کردەوە کە دواکەوتن لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێک کاردانەوەی نەرێنی لەسەر دۆخەکە دەبێت، و ئەوان دەیانەوێت لەم ساتەوە بە شێوەیەکی جددی دەست بکەن بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان.

هەروەها وتی: "ئێستا دەست دەکەین بە ئامادەکردنی هێزەکانمان بۆ چوونە ناو کۆبانێ، سەبارەت بە کاتەکەش، بابەتەکە پەیوەندی بە وردەکارییە تەکنیکییەکانەوە هەیە و هەندێک پرس پێویستیان بە ڕێکخستن هەیە لە لایەن هەردوولاوە."

ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆبانێ و سەرین و ناوچەکانی دەوروبەری، وەک هەر ناوچەیەکی دیکەی سەر بە حەلەب و وەک هەر ناوچەیەکی سووریان، و سیستەمێکی کارکردن و پێوەرگەلێک دەبێت کە بەسەر هەموواندا وەک هاووڵاتیی سووری جێبەجێ دەکرێت.