پەیامی کورد ... فەرمانێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ەوە
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی تووند بەرانبەر شێواندنی گۆڕی مەسیحییەکان، بڕیاری دا دەست بەجێ گۆڕستانەکە نۆژەن بکرێتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش خرانە ڕاسپێدران بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کارە.
ئەمە دەقی پەیامەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:
بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دام ودەزگاکانی حکوومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان.هەروەها گۆڕستانەکەش، لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە.
کریستیانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکان بووە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات .
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان