پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆ بە داتا کەمبوونەوەی قوربانیانی هاتووچۆ دەخاتەڕوو
بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی، دوای دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ ڕووداوەکانی ھاتووچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، کە بە داتا ھەمووی دیاری کراوە.
دکتۆر ھێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨ بە گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێم ٣ ھەزار و ٥٨١ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە و ٥٦٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، وە نزیکەی چوار ھەزار کەسیش بریندار ببوون بۆ ئەو مەبەستە تیمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستیکرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە و ھۆکارەکانی زۆربوونی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ، وەکوو شکاندن و بەزاندنی سنووری خێرایی، یاخود تیژڕەوی و سەرکێشی لە تێپەڕاندن، شەڕکردن و شەڕەقسە لەگەڵ شۆفێرانی دیکە و قەرەباڵغ کردنی کۆڵانە تەسکەکان و لێدانی ھۆڕنی بێزارکەر، یان ورووژاندنی شۆفێرانی دیکە بە جووڵەی ناشیرین و قسەی نەشیاو.
دکتۆر ھێمن میرانی ووتیشی، ڕۆژی ٢٩ـی ٥ـی ٢٠٢٣ بۆ یەکەم جار کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای شارۆچکەی تاسڵووجە - دوکان کەوتە کار و بە درێژایی ڕێگاکە ٢٤ کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ کەوتنەکار و لە ھەر سایدێک ١٢ کامێرای لێ دانرا، لە شاری ھەولێریش شەوی شەممە ٢١ـی ١١ـی ٢٠٢٣، کارکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری و کامێراکانی نێوان (ھەولێر - خەبات، ھەولێر - شەقڵاوە و ھەولێر - کۆیە) دەستیان بە کارکردن کرد، کە بەپێی سیستمی کامێرای چاودێری خێرایی خاڵ بۆ خاڵ دوو کامێرا لە نێوان دوو خاڵ دانراون، دووریی نێوانیان لە سێ بۆ چوار کیلۆمەتر زیاتر نییە، کاتێک ئۆتۆمبێلێک دەگاتە کامێرای یەکەم وێنەی دەگیرێت و سەرجەم زانیارییەکانی لە ژمارە و جۆر و کاتەکە دەنێرێت بۆ کامێرای دواترھەموو کامێراکان بە تۆڕێکی ئەلیکترۆنی پێکەوە بەستراونەتەوە کە شۆفێر کاتێک دەگاتە کامێرای دووەم دیسان کامێراکە وێنەی دەگرێتەوە، بە پێی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە خۆی ئەو کاتە ھەژمار دەکات، کە بۆ گەیشتن بە خاڵی دووەم دیاریی کراوە و لەسەر بنەمای کاتەکە دەزانرێت بە چ خێراییەک ئۆتۆمبێلەکەی لێ خوڕیوە و سەرپێچیکارەکان دەردەکەون.
دکتۆر ھێمن میرانی دەڵێت، ”وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٥، ئاماری بەراوردکاری داتای ڕووداوەکانی ھاتووچۆ و ژمارەی قوربانیان لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک لە ساڵی ٢٠١٨ تا ھەشت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە، کە بە پێی ئەو ئامارانە دەرکەوتووە گرنگیدان بە ڕێگەوبان و چاککردنەوەیان و دانانی کامێراکان لە شەقام و ڕێگەکان کاریگەری ئەرێنیان لەسەر کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ ھەبووە، سەرەڕای ئەوەی ئۆتۆمبێلی زۆرتریش ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون.
بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، بە شێوەیەک ١٤٦٥ ڕووداوی ھاتووچۆ لە ھەولێر لە ساڵی ٢٠١٩ تۆمار کراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٥ تاوەکوو کۆتایی مانگی ھەشت تەنیا ٣٤٦ ڕووداو تۆمار کراوە و بە ھەمان شێوە ساڵی ٢٠١٨ لە دھۆک ١٠٩١ ڕووداو تۆمار کراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٥ تەنیا ٤٥٧ تۆمار کراوە و ساڵی ٢٠٢٣ لە سلێمانی ١٢٤٠ ڕووداو تۆمار کراوە، بەڵام ٦٧٨ ڕووداو لە ھەشت مانگی یەکەمی ٢٠٢٥ تۆمار کراوە.
ئاماری ڕووداو و مردن و بریندار لە ئەنجامی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە نێوان ٢٠١٨ – ٢٠٢٥
ڕووداوی ھاتووچۆ لە پارێزگای ھەولێر:
ساڵی ٢٠١٨ - ١٣٣٢ ڕووداو، ٢٦٥ مردوو، ١٣٨٩ بریندار.
ساڵی ٢٠١٩ - ١٤٦٥ ڕووداو، ٢٠٩ مردوو، ١٢٩١ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٠ - ٧٤٨ ڕووداو، ١١٨ مردوو، ٧١٦ بریندار.
ساڵی ٢٠٢١ - ٩٩٤ ڕووداو، ١٧٩ مردوو، ١٠٠٨ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٢ - ٨١١ ڕووداو، ١١٠ مردوو، ٨٦٥ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٣ - ٨٩٠ ڕووداو، ٨٧ مردوو، ٨٤٢ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٤ - ٧٠٩ ڕووداو، ٩٨ مردوو، ٧٢٦ بریندار.
*ھەشت مانگی یەکەمی ٢٠٢٥ - ٣٤٦ ڕووداو، ٥٣ مردوو، ٣٢٧ بریندار.
ڕووداوی ھاتووچۆ لە پارێزگای دھۆک
ساڵی ٢٠١٨ - ١٠٩١ ڕووداو، ١١٧ مردوو، ١١١٥ بریندار.
ساڵی ٢٠١٩ - ١٠٠٢ ڕووداو، ٩٨ مردوو، ١١٠٢ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٠ - ٦٤٦ ڕووداو، ٥٨ مردوو، ٦٣٦ بریندار.
ساڵی ٢٠٢١ - ١٠٠٤ ڕووداو، ١٠٣ مردوو، ١١٧٥ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٢ - ٦٨٧ ڕووداو، ٧٣ مردوو، ٩٠١ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٣ - ٦٢٢ ڕووداو، ٦٥ مردوو، ٨٣٩ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٤ - ٥٨١ ڕووداو، ٦٧ مردوو، ٧٥١ بریندار.
- ھەشت مانگی یەکەمی ٢٠٢٥ - ٤٥٧ ڕووداو، ٥٦ مردوو، ٤٥١ بریندار.
ڕووداوی ھاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی
ساڵی ٢٠١٨ - ١١٥٨ ڕووداو، ١٨٥ مردوو، ١٥٤٣ بریندار.
ساڵی ٢٠١٩ - ١٢٠٠ ڕووداو، ١٨٦ مردوو، ٣٢٩١ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٠ - ٨٧١ ڕووداو، ١٧١ مردوو، ٢٦٩٥ بریندار.
ساڵی ٢٠٢١ - ١٢٤٠ ڕووداو، ٢٣١ مردوو، ٣٧٥٢ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٢ - ١٠٦٥ ڕووداو، ١٧٤ مردوو، ٣٨٣٥ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٣ - ١٠٣٧ ڕووداو، ١٥٣ مردوو، ٣٨٨٧ بریندار.
ساڵی ٢٠٢٤ - ١٠١٢ ڕووداو، ١٥٥ مردوو، ٣٥٨٢ بریندار.
* ھەشت مانگی یەکەمی ٢٠٢٥ - ٦٧٨ ڕووداو، ١٢٦ مردوو، ٢٦٠٠ بریندار.