ئازاد جوندیانی : چارەنووسی پارتی ھەر بردنەوەیە

ئازاد جوندیانی : چارەنووسی پارتی ھەر بردنەوەیە
پەیامی کورد   ...   ئازاد جوندیانی : چارەنووسی پارتی ھەر بردنەوەیە

ئازاد جوندیانی، سیاسەتمەداری دیاری کوردستان  پێی وایە، لە ڕۆژانی داھاتوودا زیاتر پێشوازی لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکرێت دەشڵێ، خەڵکی تەنیا وەک لیست تەماشای ناکەن، بەڵکوو وەکوو قورسایی مێژوو و ئەو سەرۆکەی ھەیەتی خەڵک تەماشای لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکات.

ئازاد جوندیانی، سیاسەتمەداری دیاری کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند : "ئەوەی من بینیومە، خەڵک پێشوازییەکی زۆر باش لە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکەن و چاوەڕێ دەکەم لە ڕۆژانی داھاتوودا زیاتر پێشوازی لەو لیستە بکرێت، پێشوازی و پشتیوانی لە لیستی پارتی، تەنیا وەک لیست تەماشای ناکەن، بەڵکوو وەکوو قورسایی مێژوو و ئەو سەرۆکەی ھەیەتی خەڵک تەماشای لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکات.

ئەو سیاسەتمەدارەی کوردستان ووتیشی، "بەدیتنی من ئەو ھەڵبژاردنە بەدەر لەوەی پڕۆسەیەکی دەستووری و دیموکراتییە، من پێم وایە و داواش لە خەڵک دەکەم بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە ھەڵبژاردنی ئەم جارە پڕە لە دەرفەت و پڕیشە لە پیلانگێڕی وەک شەڕێکی گەورەش وایە.

ئازاد جوندیانی، سیاسەتمەداری کوردستان بە پێویستیشی دەزانێت، "ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەو شەڕە و چارەنووسی پارتییش ھەر بردنەوەیە و دەبێت پارتی سەرکەوێت، چوونکە پێم وایە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو وەک ئەوە وایە بچیت بۆ جەنگێک و جەنگیش ئامادەکاری و کەرەستەی خۆی پێویستە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە