نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له سه‌رۆك ترامپ ەوه پێگەیشت
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له سه‌رۆك ترامپ ەوه پێگەیشت
سێشه‌ممه 2025/10/21 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت.
تیایدا سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگیری له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتی دا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرینگی نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك ترامپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ووڵاتانى جیهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکییه كۆنه‌كان دا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و میانه‌دا مكوڕی خۆى و ئیداره‌كه‌ى بۆ جێگیركردنى ئاشتییه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان، نیشان ده‌دات.
سه‌رۆك ترامپ له كۆتایی نامه‌كه‌یدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە