بەهۆی چەندین كێشە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلێکترۆنی درێژ كرایەوە

بەهۆی چەندین كێشە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلێکترۆنی درێژ كرایەوە
پەیامی کورد   ...   بەهۆی چەندین كێشە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلێکترۆنی درێژ كرایەوە

دووشەممە، حکوومەتی عێراق، بەهۆی ئەو كێشانەی لە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، ڕووبەڕووی هاووڵاتیان بوونەتەوە، بڕیاری دا تا 1/8/2025 ماوەكەی درێژ بكاتەوە.

یەكێك لەو كێشانە، جیابوونەوەی هاوسەرانە لە یەكتری كە هیچ پەیوەندییەكیان بە یەكەوە نەماوە، نازانن چۆن فۆرمەكە پڕ بكەنەوە، چوونكە فۆرمی خۆراكیان جیا نەكردووەتەوە،

دەشڵێ، بەهۆی چەندان كێشەی دیکەی لە نەشتەرگەری جوانكاری و كێشەی مۆبایلەكانیان بەهۆی دابەزاندنی چەند بەرنامەیەك، بۆیە، بەڕێوبەرایەتی فۆرمی خۆراك داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان بكات."

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە