سەرۆکی نووسینگە پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی نووسینگە پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات کرد
چوارشەممە 2025/7/2، د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسووڵخانەی گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، جەخت لە گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە چۆنیەتی پەرەپێدان و فراوانکردنیان لە کایە جیاجیاکان دا، بەتایبەتی ئابووری و وەبەرهێنان، ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتی عێراق، بەتایبەتی کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا خرانە بەر باس، لەمبارەیەوە، پێویستی بەردەوامی دانووستاندنەکان بۆ چارەسەرکردن و یەکلایی کردنەوەی کێشەکان، دووپات کرایەوە.
خستنەڕووی ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەڵسەنگاندنی لێکەوتەکانیان بەسەر ناوچەکەوە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو.
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




