سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.
چوارشەممە ٢ـی تەموزی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی .
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست.
لە بەرانبەردا باڵیۆزی فینلاند، پێزانینی خۆی بۆ ھامەھانگی و ھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی ووڵاتەکەی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان نیشان دا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا و، جەخت لە گرینگی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری ھەرێم و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم کرایەوە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




