بەیاننامەی هێزەکانی سووریای دیموکرات : پێشێلکاری نوێ لەلایەن میلیشیاکانی حکوومەتی دیمەشق ەوە دوای کۆمەڵکوژی مانگی ئەیلوول لە دێرحەفەر

پەیامی کورد ... بەیاننامەی هێزەکانی سووریای دیموکرات : پێشێلکاری نوێ لەلایەن میلیشیاکانی حکوومەتی دیمەشق ەوە دوای کۆمەڵکوژی مانگی ئەیلوول لە دێرحەفەر
بەیاننامەی گشتی
🔸ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بەردەوامن لە پێشێلکاری و هێرشەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوای کۆمەڵ کوژییەکەی دێرحەفەر لە مانگی ئەیلولدا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2025، دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراون و لەو ماوەیەدا حەوت چەکداری هێزی ئاسمانی سوپای تورکیا برینداربوون. هەروەها ناوچە نیشتەجێ بووەکانی دێرحەفەر کەوتنە بەر تەقەی تۆپخانە و مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دروستکرد.
🔶فەرماندەیی هێزی ئاسمانی دیموکراتی کوردستان ئەم هێرشانەی بە هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و درووستکردنی ترس لە ناو خەڵک دا زانی، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خەڵکی سڤیل و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥





