حکوومەت بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ئەم زیندانییە سیاسییانە ده‌ركرد

حکوومەت بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ئەم زیندانییە سیاسییانە ده‌ركرد
پەیامی کورد   ...   حکوومەت بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ئەم زیندانییە سیاسییانە ده‌ركرد

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ ئەو زیندانییە سیاسییانەی دەکەونە چوارچێوەی وەجبەکانی 9 تا 15 و هاوکاری(مینحە)ـی مانگانەیان نییە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەێندراوێکدا سوودمەندبوونی بەشێکی دیکە لە زیندانییانی سیاسی لە بڕیارێکی نوێی حکوومەت ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاگەێندراوەکە، دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەت، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە کە ئەو زیندانی و گیراوە سیاسییانەی سەر بە وەجبەکانی (9 تا 15)ـن و هاوکاری مانگانەیان نییە، بە بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ سوودمەند بن.

ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیاری ژمارە (191)ـی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە 15ـی کانوونی دووەمی 2025 دەرچووە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختیشی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی کەس وکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە