وەزارەتی پەروەردە : سبەی دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی منداڵەکەت

پەیامی کورد ... وەزارەتی پەروەردە : سبەی دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی منداڵەکەت
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەێنێت، ئەمڕۆ چوار شەممە ( ٢٠-٨-٢٠٢٥ ) دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی منداڵان و خوێندكاران بە باخچە و خوێندنگە حكوومییەكان.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی چوار شەممە ٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ تۆماری منداڵەکەت لە باخچە و قوتابخانە ( حکوومییەکان) و تۆمارکردنیش لە دوای ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابیان لە سیستەمی ئی – پەروەردە دەکەن و هۆبەکانی خوێندن جیا دەکەنەوە.
جەختیشی كردووەتەوە، لەو ڕوانگەیەوە داواکارین هاوکاربن تا ڕێککەوتی ٢٠ ی ٨ پێویستە منداڵەکانتان لە باخچە و قوتابخانە حکوومییەکان تۆمار بکەن.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




