سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق کرد

ڕۆژی چوارشەممە 20ـی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤن فەیگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە گویندلەن گرین كونسووڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا سەبارەت بە دوایین پێشهات و رووداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوت ئاڵوگۆڕ کران و پاڵپشتی کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی کە بەپێی یاسا و دەستوور رێكکەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ئەنجامداوە دووپات کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاووڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.

لەلایەکی دیکەوە وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بارودۆخی سووریا و پێشوەچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامی هەنگاوە ئەرێنییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

 

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە