دژەتیرۆر : درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە

دژەتیرۆر : درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە
پەیامی کورد   ...   دژەتیرۆر : درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە.

پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەێندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، ئەمشەو کاتژمێر 9:58 خوولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە.

لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، خۆشبەختانە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە