سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى باڵیۆزى فینله‌ندا کرد

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى باڵیۆزى فینله‌ندا کرد
پێنجشه‌ممه 2025/7/3 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به مه‌به‌ستى ماڵئاوایی لێ‌كردن، پێشوازی له ئانۆ سارێلا، باڵیۆزى فینله‌ندا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراقدا، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به سارێلا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێی دا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ فینله‌ندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه سارێلا ستایشى هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خۆى و ستافهكهى له ماوەی كاركردنیدا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌میشه خوازیاره له هه‌موو بواره‌كان دا، هاوكاری هاوبه‌شیان فراوانتر بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌یى و ڕۆڵى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، خرانه به‌ر باس.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




