کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە 

کەشناسی هەرێم پێشبێنی یەکانی کەش وهەوای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ هەینی خۆڵبارینێکی کەم بەردەوام دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ .

کەشناسی عیراقیش دەڵێت : ئەو شەپۆلە هەوا فێنكە لە سیبریاوە رووی لە عیراق و هەرێم كردووە و تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە ، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام خۆڵبارین بە رێژەیەکی کەم بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با ئەمڕۆ کەمتر دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا .

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتە روو، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە