سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد

پەیامی کورد ... سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد
پێنجشەممە 7/3، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە کرا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. لەم ڕووەوە، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.
03 تەمووز 2025
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




