سه‌رۆكى هه‌رێم و نوێنه‌رى UN ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بیروڕایان گۆڕییه‌وه

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێم و نوێنه‌رى UN ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بیروڕایان گۆڕییه‌وه
پێنجشه‌ممه 2025/7/3 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، دۆخى سیاسى و گشتی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان یوونامى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى دیار و یارمه‌تیده‌رانه و هاوكارییه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یوونامى له بواره جیاجیاكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگى و پشتگیرییه‌كى پێویست تا ماوه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركیان، نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه ئهلحهسسان ستایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یوونامی بۆ هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرینگی پاراستنى عێراق له كێشه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و لێكگه‌یشتنى نێوانیان به پێویست زانى كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق دایه و خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و گه‌شه‌سه‌ندنى ووڵات ده‌كات.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




