زیندانییەکی سیاسی و خەباتكاری ڕێگای ئازدی،  بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد

زیندانییەکی سیاسی و خەباتكاری ڕێگای ئازدی،  بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد   ...    زیندانییەکی سیاسی و خەباتكاری ڕێگای ئازدی،  بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد

بەرزان محەممەدی، زیندانی سیاسی پێشووی کورد و ئەندامی بنەماڵەی دادخواز و  خەڵکی گوندی گۆشتخانی سەروئاوا، بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن لە گۆنبەدکاووس گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، ئەو چالاکە سیاسییە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی یەوە گیانی لەدەستداوە.

محەممەدی کە کەسایەتییەکی دیاری خەبات دژی چەوساندنەوە و نادادپەروەری بوو، بە درێژایی تەمەنی هەرگیز لە بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی نەوەستا. بەتایبەت بە هۆی پاڵپشتی بێوچان لە زیندانیانی سیاسی و ناڕەزایەتی بە سزای لە سێدارەدان ، بووبووە سیمبولی خۆڕاگری و دادپەروەری.

یاد و ناوی بەرز بێ

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە