سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان کرد

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ٢٦٧ـەمین پاپای ڤاتیکان.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پیرۆزباییەکی بۆ پاپای نوێی ڤاتیکان ناردووە و تێیدا ھاتووە: بەناوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم دەکەم بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕابەری کڵێسای کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیھاندا، ھیواخوازین سەردەمی پاپایەتی بەرێزیان پڕ بێت لە ئاشتی و گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و ئاشتەوایی.

ئێوارەی پێنجشەممە ٨ی ٥ی ٢٠٢٥، پاپای نوێی ڤاتیکان ھەڵبژێردرا. ناوبراو کاردیناڵێکی ئەمریکی تەمەن ٦٩ ساڵە و ساڵی ١٩٥٥ لە شیکاگۆی ئەمریکا لەدایک بووە.

 ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست، دەبێتە یەکەم کەسی ئەمریکی کە پۆستی پاپای ڤاتیکان لە مێژوودا وەرگرێت.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە