کۆڵبەرێكی بریندار لە دۆخی خراپی جەستەیی و پێویستی بە نەشتەرگەرییەكی خێرا هەیە

پەیامی کورد ... کۆڵبەرێكی بریندار لە دۆخی خراپی جەستەیی و پێویستی بە نەشتەرگەرییەكی خێرا هەیە
زانیار سیاحی، كۆڵبەرێك گەنجی خەڵکی بانە و خاوەنی دوو منداڵ، کە پێشتر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە قاچی بە سەختی بریندار بووە، باری تەندروستیی ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەیە.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەو كۆڵبەرە لەو كاتەی كە بە گوللەی ساچمە لێیدراوە، بە زیاتر لە ٤٠٠ ساچمە لە قاچی دا لە دۆخێكی خراپ دایە و ئازارێكی زۆر دەچێژێ. دۆخی ناوابراو بەهۆی دست ڕانەگەیشتن بە چارەسێكی گونجاو، ڕوو لە خراپ بوون دەچێت و پزیشکەکانیش ڕایانگەیاندووە ئەگەر نەشتەرگەری بەپەلەی بۆ نەكرێت، ڕەنگە دەرئەنجامێكی چاوەڕواننەكراوی هەبێ.
ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە سەرنجی بۆ بارودۆخی سەخت و مەترسیداری کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ڕاکێشاوە.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوا دەکەن بەپەلە بەدواداچوون بۆ دۆخی زانیار سیاحی بکرێت و خەرجییە پزیشکییەکانی وەئەستۆ بگرن.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




