نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە
پەیامی کورد   ...   نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی لە سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

بەڕێوبەری تەندرووستی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەروێلەیی لە سنووری قەزای ئامێدی درووست کراوە، کە لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان یەکەمە و لە ماوەیەکی نزیکدا بە ڕووی خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرەدا دەکرێتەوە.

د. ئەفراسیاب مووسا، ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی شۆڕش _ھێتیت کە ناوەکەی یەکلا کراوەتەوە بەو شێوەیە، تەواو بووە و تەنیا ماوە وەریبگرین و دواتریش بە ڕووی خەڵک دا بکرێتەوە، کە نەخۆشخانەیەکی زۆر پێشکەوتووە و یەکەمە لە نەخۆشخانە حکوومی و ئەھلییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ١٠٠ قەرەوێلەییە، کە گوژمەی تەرخانکراوی پڕۆژەکەش ٤٣ ملیۆن دۆلارە، بۆیە کردنەوەی نەخۆشخانەکە خزمەتێکی زۆر باشی دەڤەری ئامێدی بە گشتی دەکات، کە لە ئیتیت لە ناحیەی دێرەلووک دروست کراوە.

د. ئەفراسیاب ووتیشی، نەخۆشخانەیەکە زۆر باشە و کێشەی پزیشکمان نابێت و ژمارەیەک کارمەندمان بۆ دامەزراون، کە ٢١٥ کارمەند دەبن، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا گرینگییەکی زۆری بە کەرتی تەندرووستی داوە و درووستکردنی ئەو نەخۆشخانەیەش یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە کەرتی تەندرووستی دا خزمەتی زیاتری خەڵک بکرێت.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە