ستافی نوێی ڕێکخراوی یەکیتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا

پەیامی کورد ... ستافی نوێی ڕێکخراوی یەکیتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا
پێنجشەممە ١٥ی ٥ی ٢٠٢٥، لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی یەکگرتنی ھەردوو ڕێکخراوی یەکیتی قوتابییانی کوردستان و یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە درووشمی (پەروەردە، زانست، تێکۆشان) بەسترا.
لەو کۆنگرەیەدا، ھەردوو ڕێکخراوی یەکیتی قوتابییانی کوردستان و یەکیتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەژێر ناوی یەکیتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان یەکیان گرتەوە و ھەروەها سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی ئەو ڕێکخراوە ھەڵبژێردران.
شڤان مەحموود، وەک سکرتێری یەکیتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا.
ئەندامانی سکرتارییەتی ڕێکخراوی یەکیتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەمانەن:
یەکەم: ئەحمەد سەعید - ٢٠٩ دەنگ. دووەم: مەتین عەلی - ١٨٢ دەنگ. سێیەم: شڤان عەبدۆلڕەحمان - ١٨١ دەنگ. چوارەم: ئەڤین ئەنوەر - ١٧٣ دەنگ. پێنجەم: ڕێبین عەبدولسەلام - ١٦٢ دەنگ. شەشەم: ئاکام عیرفان - ١٥٥ دەنگ. حەوتەم: مەنسوور حسێن - ١٥٣ دەنگ. ھەشتەم: شڤان مەحموود - ١٥٢ دەنگ. نۆیەم: ناسکە سابیر - ١٤١ دەنگ. دەیەم: شنیا ھوشیار - ١٢٦ دەنگ. یازدەھەم: دەوەن دلێر - ١١٢ دەنگ.
دواتر، بە دەنگی ئەو ١١ کەسەی کە وەک ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە ھەڵبژێردرابوون، شڤان مەحموود، ناسراو بە شڤان کوردستانی، بە سکرتێری ڕێکخراوی یەکیتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، ھەڵبژێردرا.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە




