سزای زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆی لەبەرکردنی جل وبەرگی کوردی یەوە

سزای زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆی لەبەرکردنی جل وبەرگی کوردی یەوە
پەیامی کورد   ...   سزای زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆی لەبەرکردنی جل وبەرگی کوردی یەوە

سامرەند وجوودی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە چوار مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، تۆمەتی ناوبراو "لەبەرکردنی جلی کوردی خاکی و جامانە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری دا بووە".  

ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤ دوای هێرشی چەکدارەکانی ئیتلاعات بە تووندوتیژییەوە بە دانانی بارمتەی قورسی دوو ملیارد و  ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی ئازاد كرا.
 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە