سۆران ڕەحیمی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی نەقدە لە مەترسی دایە ؛ لەلایەن لێکۆڵەرانەوە بە تووندی لێیدرا

سۆران ڕەحیمی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی نەقدە لە مەترسی دایە ؛ لەلایەن لێکۆڵەرانەوە بە تووندی لێیدرا
پەیامی کورد   ...   سۆران ڕەحیمی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی نەقدە لە مەترسی دایە ؛ لەلایەن لێکۆڵەرانەوە بە تووندی لێیدرا

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سۆران ڕەحیمی، گەنجێکی کوردی خەڵکی سەقز کە لە ساڵی ڕابردووەوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایش و نەزمی گشتی” لە زیندانی نەقدە زیندانی کراوە، دوای بانگهێشت کردنی لەلایەن لێکۆڵەرانەوە بە تووندی لێیدراوە.

ناوبراو تووشی برینێکی سەخت و کێشانی سەر و دەم وچاوی بووە، سەرەڕای ئەوەی تووشی وەرەمێکی مێشک بووە، تا ئێستاش لە چارەسەر بێبەشە.

سەرەڕای باری جەستەیی سەختی، عەلی تاڵبی، داواکاری گشتی و قادر بایرامی، بەرپرسی بەشی جێبەجێ کردنی قەزای نەقدە، ڕێگرییان لە ڕەوانەکردنی مووڵەتی نەخۆشی کردووە.

سۆران ڕەحیمی پێشتر بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ لایەنە کوردییەکان" سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، تەنها ساڵێک دوای ئازادکردنی بە حوکمێکی نادادپەروەرانە ڕەوانەی زیندان کرایەوە.

پێویستە بوترێ حەیدەر ڕەحیمی باوکی پێشتر بە تۆمەتی هاوشێوە لە لایەن ڕژیمی تاوانکاری کۆماری ئیسلامی یەوە کوژرابوو.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە