وەزارەتی ئەوقاف ماوەی تۆماركردنی ناوی حاجی یانی درێژكردەوە

وەزارەتی ئەوقاف ماوەی تۆماركردنی ناوی حاجی یانی درێژكردەوە
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی ئەوقاف ماوەی تۆماركردنی ناوی حاجی یانی درێژكردەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان درێژ بکرێتەوە، ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش ئاماژە بەوە دەکات کە تا ئێستا ٨٠ ھەزار کەس خۆیان تۆمار کردووە.

وەزارەتی ئەوقاف بڵاوی کردەوە: بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ھاووڵاتییان و بە بڕیاری د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری، ماوەی ناونووسینی حاجیان درێژکرایەوە بۆ ٢٦ی ی ئەیلوول ٢٠٢٥.

وەزارەت بڵاویشی کردەوە: تۆمارکردنی ناوی حاجییان تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٦ی مانگ دەبێت و لە دوای ئەم رێککەوتەوە ماوەی ناونووسینی حاجیان کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمە وەک دەرفەتێکە بۆ ئەوانەی نەیانتوانیوە تا ئێستا ناویان لە سیستەمی نوێ تۆمار بکەن .

لای خۆیەوە کاروان ستوونی، ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند، "زیاتر لە 70 هەزار کەس لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە داوایان کردووە ساڵی داهاتوو بچنە حەج". 

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە