سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھاوپەیمانییەتی حەسم و نەینەوا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھاوپەیمانییەتی حەسم و نەینەوا کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھاوپەیمانییەتی حەسم و نەینەوا کرد

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی ھاوپەیمانییەتی حەسم و ھاوپەیمانییەتی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی کۆبووەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥  لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھاوپەیمانییەتی حەسم و ھاوپەیمانییەتی نەینەوا بۆ خەڵکەکەی بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باروودۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لەسەرھەماھەنگی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتە سیاسییەکان کرایەوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە