سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز کرد

مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی یه‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا هاتووه، "ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و بەختەوەریدا بن."
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتایی هاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت. "
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ته:
به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٧، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتایی هاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت.
ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و بەختەوەریدا بن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/6/26
ئەم بابەتە 20 جار خوێندراوەتەوە




