نێچیرڤان بارزانی : ئه‌رکی هه‌موومانه له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ کوردستانییان كار بكه‌ین

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی: ئه‌رکی هه‌موومانه له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ کوردستانییان كار بكه‌ین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچی بە گەرمی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و له‌و بۆنه‌یه‌دا دووپاتی دەکاتەوە که وه‌ک هه‌میشه کوردستان نیشتمانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا ده‌بێت."
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه:
یەکی موحەڕڕەم، سەری ساڵی نوێی کۆچی به گه‌رمی لە ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم ساڵی نوێ، خێر و خۆشی، ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که وه‌ک هه‌میشه کوردستان نیشتمانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا ده‌بێت. ئه‌رکی هه‌موومانه پێکه‌وه له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ کوردستانییان كار بكه‌ین.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى و له هه‌مووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
١ی موحه‌ڕڕه‌می ١٤٤٧
٢٠٢٥/٦/٢٦
ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە




