سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان باس لە ڕۆڵی وەبەرھێنان و بازرگانانی بەریتانیا له‌ هه‌رێم دەکات

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان باس لە ڕۆڵی وەبەرھێنان و بازرگانانی بەریتانیا له‌ هه‌رێم دەکات
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان باس لە ڕۆڵی وەبەرھێنان و بازرگانانی بەریتانیا له‌ هه‌رێم دەکات

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ووتی، ووڵاتی بەریتانیا لەڕووی وەبەرھێنانه‌وه‌ گرینگی زۆر بە ھەرێمی کوردستان دەدات و بڕیارە لە ئەمساڵدا لەسەر داواکاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنفرانسێک لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، کە ئێستا وەبەرھێنانێکی باش لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئامانجیشمانە وەبەرھێنان و بازرگانی زیاتر لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ست به‌  گرینگی دانی بەریتانیا لەڕووی وەبەرھێنان و بازرگانییه‌وه‌ له‌ ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "بەریتانیا لە ڕووی وەبەرھێنانه‌وه‌ گرینگی زۆری بە ھەرێمی کوردستان داوە و کۆمپانیا بەریتانیەکان و ئەنجوومەنی کاری بەریتانیا - عێراقی و کونسووڵخانەی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان گرینگی زۆر بە ھەرێمی کوردستان دەدەن تا کۆمپانیاکانی بەریتانیا بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و وەبەرھێنەری بەریتانیامان ھەیە لەگەڵ وەبەرھێنەری ناوخۆی ھەرێم کار دەکەن و زانکۆی بەریتانی شمان لە ھەرێم ھەیە لە ھەولێر و چەندین براندنی خوێندنی بەریتانیمان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.

دکتۆر محەمەد شوکری ووتیشی، "ئەنجوومەنی کاری بەریتانی - عێراق، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەشدارە و ساڵانە چەندین کۆنفراس لە عێراق ئەنجام دەدەن و کۆنفرانسی داھاتوو لە بەسرا دەبێت و بۆ زستان لە ھەرێمی کوردستان دەبێت، کە پێشتر سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای کردبوو کۆنفرانسێک لە ھەرێمی کوردستان بێت، ئەمەش گرینگی خۆی ھەیە وەبەرھێنەری بەریتانیا و کاربەدەستی بەریتانیا و خەڵکی ئەوان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشداردەبن، ئەمەش گرنگە بۆ ئەوەی وەبەرھێنانی بەریتانیا و بازرگانانی ئەو ووڵاتە بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە