نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له كونسووڵى گشتی هۆڵه‌ندا كرد

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له كونسووڵى گشتی هۆڵه‌ندا كرد
چوارشه‌ممه 2025/6/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئا‌دریان ئاسلشتاین كونسووڵى گشتی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه، له‌سه‌ر گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه دیپلۆماسییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، هاوڕا بوون.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، باسیان له چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش كرد.
ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە




