نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى به‌ریتانیا دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد

نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى به‌ریتانیا دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى به‌ریتانیا دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد

چوارشه‌ممه‌ 2025/6/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ئیرفان سدیق باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، دۆخى ناوخۆى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرینگی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوڕا بوون.

ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه‌ دیپلۆماسییه‌كان، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دایه‌ و ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌پارێزێت.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو كه‌ كونسووڵى گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە