سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قۆناخی دووەم وکۆتایی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێری کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قۆناخی دووەم وکۆتایی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێری کردەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قۆناخی دووەم وکۆتایی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێری کردەوە

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پڕۆژەکە، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کۆمپانیای جێ بەجێ کار (هێمن گرووپ) و خاوەنی کۆمپانیاکە خالید خۆشناوی کرد و ووتی، ئەم پرۆژەیە خزمەتێکی زۆری هەولێر و هەرێمی کوردستان دەکات و کارەکانی پرۆژەکە زۆر بە سەرکەوتوویی کراون، هەرروەها توانییان لە کاتێکی پێوانەیی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بکەن.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها ووتی ؛ هەموو ئەو کەسانەی سەردانی ئێرەیان کردووە، پێیان وابوو ئەم پرۆژەیە پێویستی بە سێ ساڵ هەیە تاوەکوو تەواو دەکرێت، بەڵام خۆشبەختانە توانرا لەم ماوە کەمەدا تەواو بکرێت کە جێگەی دەست خۆشییە تەواوی کارەکانی پرۆژەکە بە هێز و بازووی ناوخۆیی کراوە، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بەکارهاتووە بۆ دڵنیابوون لە جۆری ئاو.

تێچووی پرۆژەکە 480 ملیۆن دۆلارە و قۆناخی یەکەمی لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ کرایەوە کە له‌ ڕۆژێك دا، 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە