سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی شێوەکاری ڕەگی کردەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی شێوەکاری ڕەگی کردەوە
پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی شێوەکاری ڕەگی کردەوە.
پێشانگەی شێوەکاری ڕەگ، لە لایەن کوردستان فاوندەیشن ڕێکخراوە، پێشانگەکە ئاشنابوونە بە ناسنامەی کوردی لە ڕێگەی هونەری ڕەسەن و هاوچەرخەوە.
بابەتی سەرەکی پێشانگەکە؛ ڕەگەکانی کولتوور و مێژووی کوردستانە. کە کارە هونەرییەکان ئیلهامیان لە کەلەپوور، خۆڕاگری و بیرەوەرییەکان وەرگرتووە.
بە پێی زانیارییەکان، لە پێشانگاکەدا، 21 هونەرمەندی گەنج، کە نوێنەرایەتی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ خستنەڕووی دیدگا و تێڕوانینی هونەری ناوەزیان بەشدار دەبن.
هەر لە پێشانگەکەدا، پرۆگرامێکی ڕاهێنانی هونەری، بە چاودێری هونەرمەندی ناوداری کورد "ژیلەمۆ" بەڕێوە دەچێت، کە پرۆگرامەکە ڕێنوێنیکردن، هەماهەنگی و تێڕامانی کولتووری لەخۆ گرتووە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە