سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئاڵمانیا لە عێراق کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئاڵمانیا لە عێراق کرد
چوارشەممە، ٨ـی تشرینی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دانیێل کرێبەر باڵیۆزی نوێی ئاڵمانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ھەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی.
باڵیۆزی ئاڵمانیا خواستی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە. هاوکات بەردەوامبوونی پشتیوانی پێشمەرگە، پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.





