سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد، ئەمەش ناوەڕۆکی دیدارەکە:
پێشوازیمان لە نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی حەمەسەعید حەسەن کرد.
بیر و ڕامان لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە کوردستان و برەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و بە تایبەتی پشتیوانیکردنی کار و چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردی و ڕۆشنبیران و دامەزراوە کلتوورییەکان بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرد و پاڵپشتی و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە کوردستاندا دووپات کردەوە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان





