سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد
دووشەممە 7ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عیرفان عەبدۆلعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و کاریگەری هاوکێشە و ڕووداوەکان لەسەر سەقامگیری عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.





