هێمن هەورامی بەشداری لە کۆڕبەندی یەکیتی دیموکراتەکانی جیھان کرد

پەیامی کورد ... هێمن هەورامی بەشداری لە کۆڕبەندی یەکیتی دیموکراتەکانی جیھان کرد
بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی یەکیتی دیموکراتەکانی جیھان بەشداربوو.
پێنجشەممە ١٥-٥-٢٠٢٥ د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر بانگھێشتی فەرمی ستیڤن ھارپەر سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا و سەرۆکی یەکیتی دیموکراتەکانی جیھان IDU بەشداری لە کۆڕبەندی ٢٠٢٥ پارتە دیموکراتەکان لە برۆکسل کرد.
د.ھێمن ھەورامی لە دیدارەکەدا لەگەڵ ستیڤن ھارپەر، سڵاوی تایبەتی سەرۆک بارزانی پێگەیاند و ھیوای سەرکەوتنی لە کۆڕبەندەکەیان بۆ خواست.
جێگای ئاماژەیە کۆڕبەندی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری پارتە دیموکراتەکانی جیھان بەڕێوەچوو و چەندین پانێڵ و وتار و چاوپێکەوتن ئەنجامدران.





