وەزارەتی بازرگانی : ئەم بارودۆخە کاریگەری لەسەر بازاڕ درووست نەکردووە

پەیامی کورد ... وەزارەتی بازرگانی : ئەم بارودۆخە کاریگەری لەسەر بازاڕ درووست نەکردووە
بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، ئەم بارودۆخەی لە ناوچەکە درووست بووە، ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر جمووجۆڵی بازرگانی درووست نەکردووە دهشڵێ، کەلوپەل زۆرە لە بازاڕ و ئێمە بەشێکی زۆری لە ڕێگەی کارگەکانی خۆمان لە ناوخۆ بەرھەمیان دێنین.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا کراوەن و ھیچ دەروازەیەکی سنووری دانەخراوە و جمووجۆڵی بازرگانیش بەردەوامی ھەیە.
شێخ کامیل ووتیشی، ڕێگە نادەین ئەم دۆخەی درووست بووە ھیچ کاریگەری لەسەر بازاڕ درووست بكات، داواش لە ھاووڵاتیان دەکەین بەپێی پێویستی خۆیان کەلوپەل بکڕن و زیاد لە خۆیان نەیکڕن، چوونکە کەل وپەل زۆرە لە بازاڕ و ئێمە بەشێکی زۆری لە ڕێگەی کارگەکانی خۆمان لە ناوخۆ بەرھەمیان دێنین، بۆیە ئێستا لە زۆرێک لە بەرھەمەکان پشت بە کارگەکانی خۆمان دەبەستین و ئەوانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە ھاوردە دەکرێن، بەرھەمەکانی خۆراک زۆر کەمن و زیاتر لە ڕێگەی خاڵە سنوورییەکانەوە هاوردەی هەرێم دەکرێن.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




