پۆلیسی هەولێر : لەبهر بەڕێوەچوونی بانگەشە 24 کاتژمێر لەئەرک داین
پەیامی کورد ... پۆلیسی هەولێر : لەبهر بەڕێوەچوونی بانگەشە 24 کاتژمێر لەئەرک داین
ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەێنێت، شەو و ڕۆژ لە پێناو دابین کردنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەئەرک داین.
موقەدەم (کیفاح حەسەن)، ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم تیم و بەشەکانمان لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، شەو و ڕۆژ لە ئەرک داین لە پێناو دابین کردنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها دابینکردنی سەقامگیری و ئارامی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران و بەڕێوەچوونی هێمنانەی دوور لە تووندوتیژی و پشێوی ئەو ئاهەنگ و کەرنەڤاڵەکانەی بەو بۆنەیەوە بەڕێوە دەچن.
ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند، کاری لەپێشینەمان پاراستنی سەر و سامانی هاونیشتمانیانی خۆشەویستی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و چەسپاندنی سەروەری یاسایە.
موقەدەم (کیفاح) دەشڵێ، وەک بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هەمیشە خۆمان بە خزمەتکاری ڕاستەقینەی هاووڵاتیانی خۆشەویست دەزانین و 24 کاتژمێریش پارێزەری سەروەری یاسا و ئارامی شارین.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە